یاقووی به‌نده‌ی خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، سڵاو پێشكه‌شی دوازده هۆزه په‌راگه‌نده‌كه ده‌كات، سڵاو. برایانم، به‌وپه‌ڕی شادی دابنێن، كاتێ ده‌كه‌ونه جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه، ده‌زانن ئه‌زموونی باوه‌ڕتان دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات. با دانبه‌خۆداگرتن ته‌واو كاری خۆی هه‌بێت، تاكو ته‌واو و پێگه‌یشتوو بن، كه‌موكوڕیتان له شتێک نه‌بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له دانایی كه‌موكوڕی هه‌یه، با داوا له خودا بكات، كه به دڵفراوانی به هه‌مووان ده‌به‌خشێت و گله‌ییش ناكات، پێشی ده‌به‌خشرێت. به‌ڵام با به باوه‌ڕه‌وه داوا بكات و هه‌رگیز گومان نه‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا وایه، با ده‌یهێنێت و ده‌یبات. ئه‌و مرۆڤه با بیرنه‌كاته‌وه شتێک له په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرێت، چونكه مرۆڤی ڕاڕا، له هه‌موو ڕێگاكانی جێگیر نییه. با برای پایه‌نزم شانازی به به‌رزییه‌كه‌ی بكات، ده‌وڵه‌مه‌ندیش به نزمییه‌كه‌ی، چونكه وه‌ک گوڵی گژوگیا له‌ناوده‌چێت. چونكه خۆر به گه‌رمییه‌كه‌ی هه‌ڵهات، گژوگیا وشک بوو و گوڵه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌ری و دیمه‌نی جوانی نه‌ما. به هه‌مان شێوه، ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕێگاكانی له‌ناوده‌چێت.
یاقوو 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 1:1-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان