یاقوو 1:2-7
یاقوو 1:2-7 PNTZS
برایانم، وه‌ک باوه‌ڕدار به په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، په‌روه‌ردگاری شكۆ، جوداخوازی مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پیاوێک هاته نێو كۆڕه‌كه‌تان، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی له په‌نجه بوو و به‌رگی نایاب بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژارێكیش به به‌رگی پیس، ته‌ماشای به‌رگه نایابه‌كه‌تان كرد و وتتان: “لێره دانیشه باشه”، به هه‌ژاره‌كه‌ش بڵێن: “له‌وێ ڕاوه‌سته” یان “له‌به‌رپێم دانیشه” ئایا له‌نێو خۆتان جیاوازی ناكه‌ن و بوونه‌ته دادوه‌ری بیری خراپ؟ برا خۆشه‌ویسته‌كانم، گوێ‌بگرن: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه له باوه‌ڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بن و میراتگری پاشایه‌تی بن كه به‌ڵێنی پێ داوه‌ته ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت؟ به‌ڵام ئێوه سووكایه‌تیتان به هه‌ژاره‌كه كرد. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین خۆیان به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن و ڕاپێچی دادگاكانتان ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وان نین كفر به‌و ناوه چاكه ده‌كه‌ن كه پێی بانگ‌كراون؟





