لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوو 1:2-9

یاقوو 1:2-9 PNTZS

برایانم، وه‌ک باوه‌ڕدار به‌ په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، په‌روه‌ردگاری شكۆ، جوداخوازی مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پیاوێک هاته‌ نێو كۆڕه‌كه‌تان، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی له‌ په‌نجه‌ بوو و به‌رگی نایاب بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژارێكیش به‌ به‌رگی پیس، ته‌ماشای به‌رگه‌ نایابه‌كه‌تان كرد و وتتان: “لێره‌ دانیشه‌ باشه‌”، به‌ هه‌ژاره‌كه‌ش بڵێن: “له‌وێ ڕاوه‌سته‌” یان “له‌به‌رپێم دانیشه‌” ئایا له‌نێو خۆتان جیاوازی ناكه‌ن و بوونه‌ته‌ دادوه‌ری بیری خراپ؟ برا خۆشه‌ویسته‌كانم، گوێبگرن: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ له‌ باوه‌ڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بن و میراتگری پاشایه‌تی بن كه‌ به‌ڵێنی پێ داوه‌ته‌ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت؟ به‌ڵام ئێوه‌ سووكایه‌تیتان به‌ هه‌ژاره‌كه‌ كرد. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین خۆیان به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن و ڕاپێچی دادگاكانتان ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وان نین كفر به‌و ناوه‌ چاكه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێی بانگكراون؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته‌ دی كه‌ به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوداخوازی بكه‌ن، ئه‌وا گوناه‌ ده‌كه‌ن و وه‌ک سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه‌ سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن.