برایانم، چ سوودێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێک بڵێت باوه‌ڕم هه‌یه، به‌ڵام كرداری نه‌بێت؟ باوه‌ڕ ده‌توانێ ڕزگاری بكات؟ ئه‌گه‌ر خوشک و برایه‌ک ڕووت بوون و پێویستییان به خۆراكی ڕۆژانه هه‌بوو، یه‌كێكتان پێتان وتن: “به‌خێرچن، خۆتان گه‌رم بكه‌نه‌وه و تێر بخۆن” به‌ڵام پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ده‌نێ، چ سوودێكی هه‌یه؟ به‌م شێوه‌یه‌ش، باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر كرداری نه‌بێت، له خۆیدا مردووه. به‌ڵام یه‌كێک ده‌ڵێت: “تۆ باوه‌ڕت هه‌یه، منیش كردارم هه‌یه” باوه‌ڕی خۆتم پیشان بده بێ كردار، منیش به كرداره‌كانم باوه‌ڕی خۆمت پیشان ده‌ده‌م. تۆ باوه‌ڕت هه‌یه كه خودا یه‌كه، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن!
یاقوو 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 14:2-19
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان