ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وراتی شاهانه‌تان هێناوه‌ته دی كه به‌گوێره‌ی په‌رتووكه‌كه ده‌فه‌رمووێ: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. چاک ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوداخوازی بكه‌ن، ئه‌وا گوناه ده‌كه‌ن و وه‌ک سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌ورات بپارێزێت و ساتمه له یه‌كێكیان بكات، ئه‌وا له هه‌مووی تاوانباره. چونكه ئه‌وه‌ی فه‌رموویه‌تی: “داوێنپیسی مه‌كه”، هه‌روه‌ها فه‌رمووشیه‌تی: “مه‌كوژه”. ئه‌گه‌ر داوێنپیسیت نه‌كرد به‌ڵام یه‌كێكت كوشت، ئه‌وا سه‌رپێچی ته‌وراتت كردووه. ئاوا بدوێن و ئاوا كار بكه‌ن، وه‌ک به ته‌وراتی ئازادی حوكم بدرێن. چونكه حوكمدان بێ به‌زه‌ییانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی نه‌بووه. به‌زه‌ییش له حوكمدان ده‌باته‌وه.
یاقوو 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 8:2-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان