برایانم، زۆرتان مه‌بنه فێركار، بزانن لێپرسینه‌وه‌ی قورسترمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت! چونكه هه‌موومان له زۆر شت ساتمه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه له قسه‌كردن ساتمه ناكات، ئه‌وه مرۆڤێكی ته‌واوه و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته ده‌ست. لغاو ده‌كه‌ینه ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت، هه‌موو له‌شی ئاراسته بكه‌ین. سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یه و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت. به هه‌مان شێوه زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام شانازی به گه‌وره ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێ. زمان ئاگره! جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به دۆزه‌خ داده‌گیرسێت. چونكه هه‌موو جۆرێكی ئاژه‌ڵ و باڵنده و خشۆک و بوونه‌وه‌ركانی ده‌ریا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌سته‌مۆش كراوه به هۆی مرۆڤه‌وه. به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت، پڕه له ژه‌هری كوشنده. به‌مه داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه له شێوه‌ی خودا دروستكراون. داڕشت و نه‌فره‌ت له هه‌مان ده‌م ده‌رده‌چێت. برایانم، ئه‌مه په‌سه‌ند نییه! ئایا له یه‌ک كانیدا سازگار و سوێر هه‌ڵده‌قوڵێت؟ برایانم، ئایا دارهه‌نجیر زه‌یتوون ده‌گرێت، یان مێو هه‌نجیر؟ ئاواش كانی ئاوی سوێر و سازگار نادات! كێ له‌نێوتاندا دانا و زانایه؟ با به ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه له دڵنه‌رمی داناییه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له ڕه‌وا مه‌كه‌ن. ئه‌م داناییه له سه‌ره‌وه دانه‌به‌زیوه، به‌ڵكو زه‌مینی و مرۆڤانه و شه‌یتانییه. چونكه ئیره‌یی و خۆپه‌رستی له‌كوێ بێت، شێوان و هه‌موو خراپه‌كارییه‌ک له‌وێیه. به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له سه‌ره‌وه‌یه، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده، ئینجا ئاشتیخوازه، نه‌رمه، گوێڕایه‌ڵه، پڕ له به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه، بێ گومانه و ڕووپاما نییه. ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.
یاقوو 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 1:3-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان