چونكه هه‌موومان له زۆر شت ساتمه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه له قسه‌كردن ساتمه ناكات، ئه‌وه مرۆڤێكی ته‌واوه و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته ده‌ست. لغاو ده‌كه‌ینه ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت، هه‌موو له‌شی ئاراسته بكه‌ین. سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یه و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت. به هه‌مان شێوه زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام شانازی به گه‌وره ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێ. زمان ئاگره! جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به دۆزه‌خ داده‌گیرسێت. چونكه هه‌موو جۆرێكی ئاژه‌ڵ و باڵنده و خشۆک و بوونه‌وه‌ركانی ده‌ریا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌سته‌مۆش كراوه به هۆی مرۆڤه‌وه. به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت، پڕه له ژه‌هری كوشنده.
یاقوو 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 2:3-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان