لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوو 3:3-11

یاقوو 3:3-11 PNTZS

لغاو ده‌كه‌ینه‌ ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت، هه‌موو له‌شی ئاراسته‌ بكه‌ین. سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به‌ سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت. به‌ هه‌مان شێوه‌ زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه‌، به‌ڵام شانازی به‌ گه‌وره‌ ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره‌ ده‌سووتێنێ. زمان ئاگره‌! جیهانێكه‌ له‌ خراپه‌ له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له‌ بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به‌ دۆزه‌خ داده‌گیرسێت‌. چونكه‌ هه‌موو جۆرێكی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ و خشۆک و بوونه‌وه‌ركانی ده‌ریا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌سته‌مۆش كراوه‌ به‌ هۆی مرۆڤه‌وه‌‌. به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه‌ ناگیرێت، پڕه‌ له‌ ژه‌هری كوشنده‌. به‌مه‌ داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ شێوه‌ی خودا دروستكراون. داڕشت و نه‌فره‌ت له‌ هه‌مان ده‌م ده‌رده‌چێت. برایانم، ئه‌مه‌ په‌سه‌ند نییه‌! ئایا له‌ یه‌ک كانیدا سازگار و سوێر هه‌ڵده‌قوڵێت؟