بۆ سبه‌ینێ ئیشۆع ویستی بۆ گلیلا ده‌ربچێت، پیلیپوسی بینی، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه”. پیلیپوس خه‌ڵكی بتسه‌یادا بوو، شاره‌كه‌ی ئه‌ندراوس و په‌تڕۆس. پیلیپوسیش نه‌تنیئێلی بینی، پێی وت: “ئه‌وه‌ی كه مووشێ له ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ریان نووسیوه دۆزیمانه‌وه، ئیشۆعی كوڕی یۆسپی خه‌ڵكی ناسڕه‌ت”. نه‌تنیئێل پێی وت: “له ناسڕه‌ت شتی چاک هه‌ڵده‌كه‌وێ؟” پیلیپوس پێی وت: “وه‌ره و ببینه”. ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه كه فێڵی تێدا نییه” نه‌تنیئێل پێی وت: “چۆن ده‌مناسیت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “پێش ئه‌وه‌ی پیلیپوس بانگت بكات، له ژێر دارهه‌نجیره‌كه بوویت، تۆم بینی”. نه‌تنیئێل وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت! تۆ پاشای ئیسڕائیلیت!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “باوه‌ڕت هێنا، چونكه پێم وتیت له ژێر دارهه‌نجیره‌كه تۆم بینی؟ وا شتی له‌مه مه‌زنتر ده‌بینیت!” ئینجا پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له ئێستاوه ده‌بینن ئاسمان كراوه‌ته‌وه و فریشته‌ی خودا‌ش له‌سه‌ر ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سه‌رده‌كه‌ون و داده‌به‌زن”.
یوخه‌ننه‌ن 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 43:1-51
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان