منم شوانی دڵسۆز. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی بۆ كاوڕه‌كانی به‌خت ده‌كات. به‌كرێگیراویش شوان نییه و كاوڕه‌كان هی ئه‌و نین. ده‌بینێت گورگ دێت، كاوڕه‌كان به‌جێده‌هێڵێت و هه‌ڵدێت، گورگیش كاوڕه‌كان ده‌بات و په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات. به‌كرێگیراویش هه‌ڵدێت چونكه به كرێ گیراوه و خه‌می كاوڕه‌كانی نییه. به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم. هی خۆم ده‌ناسم و هی خۆشم ده‌مناسن، وه‌ک باوک ده‌مناسێت، منیش باوک ده‌ناسم. ژیانم بۆ كاوڕه‌كان داده‌نێم. هه‌روه‌ها كاوڕی دیكه‌م هه‌یه سه‌ر به‌م پشتیره‌یه نین، ده‌بێ ئه‌وانیش بهێنم، ئه‌وانیش گوێیان له ده‌نگم ده‌بێت، جا ده‌بنه یه‌ک مێگه‌ل و یه‌ک شوان. بۆیه باوک منی خۆشده‌وێت، چونكه ژیانی خۆم داده‌نێم تاكو وه‌ریبگرمه‌وه. كه‌س له منی ناستێنێت، به‌ڵكو خۆم دایده‌نێم. ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه دایبنێم و ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه بیبه‌مه‌وه. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌م له باوكمه‌وه وه‌رگرتووه”. به‌هۆی ئه‌م قسانه دیسان دووبه‌ره‌كی له‌نێو جووه‌كان په‌یدابوو. زۆربه‌یان وتیان: “شه‌یتانی تێدایه و وڕێنه ده‌كات. بۆچی گوێی لێ ده‌گرن؟” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێک نییه شه‌یتانی تێدا بێت. ئایا شه‌یتان ده‌توانێت چاوی نابینا بكاته‌وه؟”.
یوخه‌ننه‌ن 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 11:10-21
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان