كاتێ ئیشۆع هات، زانی وا چوار ڕۆژه له گۆڕدایه. بتعه‌نیاش نزیكه‌ی پازده تیرهاوێژ له یروشلایمه‌وه دوور بوو. زۆر جوو هاتنه لای مه‌رتا و مه‌ریه‌م تاكو سه‌ره‌خۆشی براكه‌یان لێ بكه‌ن. كاتێ مه‌رتا بیستی ئیشۆع هاتووه، به‌ره‌وپیری چوو، مه‌ریه‌میش له ماڵ مایه‌وه. ئینجا مه‌رتا به ئیشۆعی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد! به‌ڵام من ئێستاش ده‌زانم هه‌رچی له خودا داوا بكه‌یت، خودا ده‌تداتێ”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “براكه‌ت هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. مهرتاش پێی وت: “ده‌زانم له هه‌ستانه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “منم هه‌ستانه‌وه و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه. هه‌ر كه‌سێكیش كه زیندووه و باوه‌ڕم پێ بهێنێت تاهه‌تایه نامرێت. باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌یت؟” پێی وت: “به‌ڵێ گه‌وره‌م. باوه‌ڕم هێناوه كه تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای، ئه‌وه‌ی بۆ جیهان دێت”. كه ئه‌مه‌ی وت، چوو مه‌ریه‌می خوشكی بانگ‌كرد و به نهێنی وتی: “ڕابی هاتووه، بانگت ده‌كات”. ئه‌ویش كه ئه‌مه‌ی بیست خێرا هه‌ستا و هاته لای. ئیشۆع هێشتا نه‌هاتبووه نێو گونده‌كه، به‌ڵكو له‌و شوێنه بوو كه مه‌رتای لێ بینی. ئه‌و جووانه‌ی له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵی بوون و دڵنه‌واییان ده‌كرد، بینییان مه‌ریه‌م خێرا هه‌ستا و چووه ده‌ره‌وه، دوای كه‌وتن و وتیان: “دیاره ده‌چێته سه‌ر گۆڕه‌كه تاكو له‌وێ بگریێت”. كاتێ مه‌ریه‌م گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی ئیشۆعی لێ‌بوو و ئه‌وی بینی، به‌سه‌ر پێیدا كه‌وت و پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد”. ئیشۆعیش كه بینی ده‌گریێت و ئه‌و جووانه‌ش كه له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گریێن، كاری له ڕووحی كرد و په‌شۆكا، فه‌رمووی: “له‌كوێتان داناوه؟” پێیان وت: “گه‌وره‌م، وه‌ره و ببینه”. ئیشۆع گریا. جووه‌كانیش وتیان: “سه‌یركه‌ن چه‌ند خۆشیده‌ویست!”
یوخه‌ننه‌ن 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 17:11-36
3 Days
God is still in the miracle-working business today. As believers, our responsibility is to position ourselves to receive the work He wants to do in each of our lives.
Counseling skills are a part of leadership skills. The good news is that both these skills can be learnt and cultivated. The tough news is that they will require intentional and consistent practice on your part. But when you get a hang of them, they give out spectacular and meaningful results.
There is a RADical form of leadership and the best example is Jesus. In this Bible plan, we will dig into the Word and see how we can improve our serving when it comes to the hurting and often difficult people around us.
Let’s learn the secrets to your miracle breakthrough! Jesus knows what He’s doing when it comes to miracles, but do you? Join me for the next few days as we talk about the story of Lazarus, but look at a few things you probably haven’t ever noticed.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان