شه‌ش ڕۆژ پێش جه‌ژنی په‌سخه ئیشۆع هاته بتعه‌نیا كه له‌عازه‌ڕی لێ‌بوو، ئه‌وه‌ی مردبوو و له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه. له‌وێ شێوێكیان بۆی كرد، مه‌رتا ڕاژه‌ی ده‌كرد، له‌عازه‌ڕیش یه‌كێک بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی پاڵیدابووه‌وه. مه‌ریه‌میش مه‌نناێک بۆنی ناردینی ساده‌ی گرانبه‌های هێنا و پێی ئیشۆعی چه‌وركرد، ئینجا به قژی پێی سڕییه‌وه، ماڵه‌كه‌ش پڕبوو له بۆنه خۆشه‌كه. ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه یه‌كێک بوو له قوتابییه‌كانی و به‌ته‌مابوو ڕاده‌ستی بكات، وتی: “بۆچی ئه‌م بۆنه به سێ سه‌د دینار نه‌فرۆشرا و نه‌درا هه‌ژاران؟” ئه‌مه‌ی وت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و چه‌مه‌دانی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابایه ده‌یبرد. ئیشۆعیش فه‌رمووی: “لێیگه‌ڕێن، بۆ ڕۆژی كفن كردنم هه‌ڵیگرتبوو، چونكه هه‌ژاران هه‌میشه له‌لاتانن، به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم”. كاتێ كۆمه‌ڵانێک جوو زانییان ئه‌و له‌وێیه، هاتن، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئیشۆع، به‌ڵكو بۆ بینینی له‌عازه‌ڕیش كه له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه. ئه‌وسا كاهینانی باڵا ڕاوێژیان كرد له‌عازه‌ڕیش بكوژن، چونكه زۆر جوو له‌به‌ر ئه‌و ده‌ڕۆیشتن و باوه‌ڕیان به ئیشۆع ده‌هێنا.
یوخه‌ننه‌ن 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:12-11
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان