ئیشۆعیش هاواری كرد و فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، باوه‌ڕ به من ناهێنێ، به‌ڵكو به‌وه‌ی ناردوومی، ئه‌وه‌ش كه ده‌مبینێت، ئه‌وه ده‌بینێت كه ناردوومی. من وه‌ک ڕووناكی هاتوومه‌ته جیهان، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕم پێ بهێنێت له تاریكی‌دا نه‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له وته‌كانم بوو و باوه‌ڕی نه‌هێنا، من حوكمی ناده‌م، چونكه نه‌هاتووم تاكو جیهان حوكم بده‌م، به‌ڵكو جیهان ڕزگار بكه‌م. ئه‌وه‌ی ڕه‌تم بكاته‌وه و وته‌كانم په‌سه‌ند نه‌كات، یه‌كێكی هه‌یه حوكمی بدات، ئه‌و قسه‌یه‌ی كردم له ڕۆژی دوایی حوكمی ده‌دات. چونكه له خۆمه‌وه قسه‌م نه‌كردووه، به‌ڵكو باوک كه ناردوومی، ئه‌و ڕایسپاردووم كه چی بڵێم و قسه‌ی چی بكه‌م. ده‌زانم ڕاسپارده‌ی ئه‌و ژیانی جاویدانیه، جا هه‌رچی ده‌یڵێم، چۆن باوک پێی فه‌رمووم ئاوا ده‌ڵێم”.
یوخه‌ننه‌ن 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 44:12-50
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان