پێش جه‌ژنی په‌سخه، ئیشۆع ده‌یزانی كاتی هاتووه و ئه‌م جیهانه به‌جێبهێڵێت بۆ لای باوک، جا ئه‌وانه‌ی هی خۆی بوون له جیهاندا خۆشیویستن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی خۆشویستن. ژه‌می ئێواره بوو، شه‌یتان خستبوویه دڵی ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كوڕی شیمعون، كه‌وا ڕاده‌ستی بكات. ئیشۆعیش ده‌یزانی باوک هه‌موو شتێكی به ده‌ستی داوه و له خوداوه هاتووه و بۆ خودا‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌سه‌ر خوان هه‌ستا، كراسه‌كه‌ی داكه‌ند و خاولییه‌كی هه‌ڵگرت و له ناوقه‌دی به‌ستا، ئینجا ئاوی له ده‌ستشۆرێكی كرد و ده‌ستی به شوشتنی پێی قوتابییه‌كان كرد و به‌و خاولییه‌ی به ناوقه‌دیه‌وه به‌ستبووی ده‌یسڕییه‌وه. كاتێ گه‌یشته لای شیمعون په‌تڕۆس، شیمعون پێی وت: “گه‌وره‌م، تۆ پێی من ده‌شۆیت!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئێستا ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌م تێناگه‌یت، به‌ڵام دواتر تێده‌گه‌یت”. په‌تڕۆس پێی وت: “هه‌رگیز پێم ناشۆیت!”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌گه‌ر نه‌تشۆم، له‌گه‌ڵ من به‌شت نابێت”. جا شیمعون په‌تڕۆس پێی وت: “گه‌وره‌م، ته‌نها پێم نا، به‌ڵكو ده‌ست و سه‌ریشم!” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی خۆی شوشتبێت ته‌نها پێویستی به پێ شوشتن هه‌یه، هه‌مووی بێگه‌رده. ئێوه‌ش بێگه‌ردن به‌ڵام هه‌مووتان نا”. چونكه ده‌یزانی كێ ڕاده‌ستی ده‌كات، بۆیه فه‌رمووی: “هه‌مووتان بێگه‌رد نین”. كه پێیانی شوشت، كراسه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و دانیشته‌وه، پێی فه‌رموون: “ئایا له‌وه‌ی بۆم كردن تێگه‌یشتن؟ ئێوه به ڕابی و گه‌وره با‌نگم ده‌كه‌ن و ڕاست ده‌كه‌ن، چونكه وام. جا كه من گه‌وره و ڕابیم و پێم شوشتن، ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه پێی یه‌كتری بشۆن. چونكه نموونه‌یه‌كم پێدان تاكو ئه‌وه‌ی من بۆم كردن ئێوه‌ش بیكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كۆیله له گه‌وره‌كه‌ی مه‌زنتر نییه، په‌یامبه‌ریش له‌وه‌ی ناردوویه‌تی مه‌زنتر نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان زانی، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وتان كرد.
یوخه‌ننه‌ن 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:13-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان