لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 6:14-17

یوخه‌ننه‌ن 6:14-17 PNTZS

ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت. ئه‌گه‌ر منتان بناسیایه‌، باوكیشمتان ده‌ناسی. له‌ ئێستاوه‌ ده‌یناسن و بینیووتانه‌”. پیلیپوس پێی وت: “گه‌وره‌م، باوكمان پیشان بده‌ و به‌سمانه‌”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه‌ له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه‌ باوكی بینیوه‌. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده‌؟ باوه‌ڕ ناهێنی من له‌ باوكدام و باوكیش له‌ مندایه‌؟ ئه‌م قسانه‌ی پێتانی ده‌ڵێم له‌ خۆمه‌وه‌ نایڵێم، به‌ڵكو باوک كه‌ له‌ مندا نیشته‌جێیه‌، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات. بڕوام پێ بكه‌ن كه‌ من له‌ باوكدام و باوكیش له‌ مندایه‌، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه‌ باوه‌ڕ بكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه‌ ده‌كات كه‌ من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه‌ من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم. هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی منه‌وه‌ داوا بكه‌ن ده‌یكه‌م، تاكو باوک له‌ ڕۆڵه‌دا شكۆدار بێت. ئه‌گه‌ر شتێكتان به‌ ناوی من داواكرد، ده‌یكه‌م. ئه‌گه‌ر منتان خۆشده‌وێ ڕاسپارده‌كانم بپارێزن. منیش داوا له‌ باوک ده‌كه‌م دڵنه‌واییده‌رێكی دیكه‌تان بداتێ تاكو تاهه‌تایه‌ له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه‌، ڕووحی ڕه‌وا، كه‌وا جیهان ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه‌ نایبینێت و نایناسێت. به‌ڵام ئێوه‌ ده‌یناسن، چونكه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ ئێوه‌دا ده‌بێت.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یوخه‌ننه‌ن 6:14-17