ڕاسپارده‌ی من ئه‌مه‌یه: یه‌كتریتان خۆشبووێ وه‌ک خۆشم‌ویستن. كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه مه‌زنتری نییه كه یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت. ئێوه خۆشه‌یستانی منن، ئه‌گه‌ر كار به‌وه بكه‌ن كه ڕاتانده‌سپێرم. ئیتر به كۆیله ناوتان نابه‌م، چونكه كۆیله نازانێت گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام ناوی خۆشه‌ویستم لێنان چونكه هه‌رچییه‌كم له باوكم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن. ئێوه منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ.
یوخه‌ننه‌ن 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 12:15-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان