ئه‌م شتانه‌م پێ وتن، تاكو ساتمه نه‌كه‌ن. له كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت ڕاژه‌ی خودا ده‌كات. ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن چونكه نه باوكیان ناسیوه و نه من. به‌ڵام ئه‌مانه‌م پێ وتن، تاكو ئه‌گه‌ر كاتیان هات بیرتان بكه‌وێته‌وه كه من پێم وتوون. له سه‌ره‌تادا ئه‌مانه‌م پێ نه‌ووتن، چونكه له‌گه‌ڵتان بووم. ئێستاش ده‌ڕۆمه لای ئه‌وه‌ی ناردوومی و كه‌ستان ناپرسێت: بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟ به‌ڵام ئه‌مه‌م پێ وتن، دڵتان پڕ له خه‌م بوو. به‌ڵام ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باشتره بۆتان كه بڕۆم، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، دڵنه‌واییده‌ره‌كه بۆتان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم.
یوخه‌ننه‌ن 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:16-7
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان