به په‌ند قسه‌م بۆ كردن، به‌ڵام كاتێ دێت ئیتر به په‌ند بۆتان نادوێم، به‌ڵكو به ئاشكرا باسی باوكتان بۆ ده‌كه‌م. له‌و ڕۆژه‌دا به ناوی منه‌وه داوا ده‌كه‌ن. ئیتر پێتان ناڵێم له‌لای باوک بۆتان داوا ده‌كه‌م. چونكه باوک خۆی خۆشیده‌وێن، چونكه منتان خۆشویستووه و باوه‌ڕتان هێنا كه له خوداوه ده‌رچووم. له باوكه‌وه ده‌رچووم و بۆ جیهان هاتووم، جیهانیش به‌جێ ده‌هێڵم و بۆ لای باوک ده‌ڕۆم”. قوتابییه‌كانی وتیان: “ئه‌وه‌تا ئێستا به ئاشكرا قسه ده‌فه‌رموویت و به هیچ په‌ندێک قسه نافه‌رموویت. ئێستا ده‌زانین تۆ هه‌موو شتێک ده‌زانیت و پێویست ناكات كه‌س پرست لێ بكات. بۆیه باوه‌ڕمان هه‌یه كه له خوداوه ده‌رچووی”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئێستا باوه‌ڕ ده‌هێنن؟ ئه‌وه‌تا كاتێ دێت و ئێستا هاتووه، كه په‌رته‌وازه ده‌بن، هه‌ریه‌كه بۆ ماڵی خۆی و به ته‌نها به‌جێم ده‌هێڵن. به‌ڵام ته‌نیا نیم، چونكه باوک له‌گه‌ڵمدایه. ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له مندا هه‌بێت. له جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.
یوخه‌ننه‌ن 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 25:16-33
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان