ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “باوكه، كاته‌كه هات. ڕۆڵه‌ت شكۆدار بكه، تاكو ڕۆڵه‌شت شكۆدارت بكات. وه‌ک ده‌سه‌ڵاتت پێداوه به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌یه‌كدا، تاكو ژیانی جاویدانی به هه‌موو ئه‌وانه بدات كه پێت داوه. ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه: كه تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته. من له‌سه‌ر زه‌وی شكۆدارم كردیت، ئه‌و كاره‌ی پێت دابووم بیكه‌م ته‌واوم كرد. ئێستاش باوكه له‌لای خۆت شكۆدارم بكه، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو.
یوخه‌ننه‌ن 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:17-5
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان