ته‌نها له‌پێناوی ئه‌مان داوا ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ش كه به قسه‌ی ئه‌مانه‌وه باوه‌ڕم پێ ده‌هێنن، تاكو هه‌مووان یه‌ک بن، وه‌ک تۆ باوكه له مندای و منیش له تۆدام، ئه‌وانیش یه‌ک بن له ئێمه‌دا بن، تاكو جیهان باوه‌ڕ بهێنێت كه تۆ منت ناردووه. منیش ئه‌و شكۆیه‌م داونه‌تێ كه تۆ به منت داوه، تاكو ببنه یه‌ک وه‌ک ئێمه یه‌كین. من له‌واندام و تۆ له مندای، تاكو به ته‌واوی یه‌ک بن، تاكو جیهانیش بزانێت تۆ منت ناردووه و ئه‌وانت خۆش‌ویست، وه‌ک منت خۆش‌ویست. باوكه، ده‌مه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه به منت داون له‌كوێ بم له‌گه‌ڵم بن، تاكو شكۆمه‌ندییه‌كه‌م ببینن كه به منت داوه، چونكه پێش دامه‌زراندنی جیهان منت خۆش‌ویست. باوكی چاک، جیهان تۆ ناناسێت، به‌ڵام من تۆ ده‌ناسم، ئه‌مانیش ده‌زانن تۆ منت ناردووه. ناوی تۆم پێ ناساندن و پێیان ده‌ناسێنم، تاكو ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی منت پێی خۆش‌ویست له‌واندا بێت و منیش له‌واندا بم”.
یوخه‌ننه‌ن 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 20:17-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان