ئینجا پیڵاتوس چووه نێو كۆشكه‌كه، بانگی ئیشۆعی كرد و پێی وت: “تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “له خۆته‌وه ئه‌مه ده‌ڵێی، یان خه‌ڵكی دیكه باسی منیان بۆ كردووی؟” پیڵاتوس وه‌ڵامی دایه‌وه: “خۆ من جووم نیم؟ نه‌ته‌وه‌كه‌ت و كاهینانی باڵا تۆیان ڕاده‌ستی منیان كردووه. چیت كردووه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه‌دا نییه. ئه‌گه‌ر شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه بووایه، ڕاژه‌وانانم ده‌جه‌نگان تاكو ڕاده‌ستی جووه‌كان نه‌كرێم. به‌ڵام شانشینیه‌كه‌م لێره نییه”. ئینجا پیڵاتوس پێی وت: “كه‌واته تۆ پاشای؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “تۆ ده‌ڵێی كه من پاشام. بۆیه له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته جیهان، تاكو گه‌واهیی بۆ ڕه‌وا بده‌م. هه‌ر كه‌سێک له ڕه‌واوه بێت ده‌نگم ده‌بیستێت”. پیڵاتوس پێی وت: “ڕه‌وا چییه؟” كه ئه‌مه‌ی وت دیسان بۆ لای جووه‌كان ده‌رچوو و پێی وتن: “یه‌ک خراپه‌ی تێدا نابینم.
یوخه‌ننه‌ن 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 33:18-38
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان