ئه‌وانیش هاواریان كرد: “بیبه! بیبه! له‌خاچی بده!” پیڵاتوس پێی وتن: “پاشاكه‌تان له‌خاچ بده‌م؟” كاهینانی باڵا وه‌ڵامیان دایه‌وه: “جگه له قه‌یسه‌ڕ پاشامان نییه”. ئیتر دایه ده‌ستیان تاكو له‌خاچ بدرێت. ئه‌وانیش ئیشۆعیان برد. به خۆی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، ده‌رچوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ووترێ “شوێنی كاسه‌سه‌ر”، به عیبریش پێی ده‌ووترێ “گاغولتا”. له‌وێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه له‌خاچیان دا، هه‌ریه‌كه له لایه‌كییه‌وه، ئیشۆعیش له‌ناوه‌ڕاست. پیڵاتوسیش ناونیشانێكی نووسی و له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ی دانا، نووسرابوو: “ئیشۆعی ناسڕه‌تی، پاشای جوو”. جووێكی زۆر ناونیشانه‌كه‌یان خوێنده‌وه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی تێدا له‌خاچدرابوو له شار نزیک بوو. به عیبری و به یۆنانی و به لاتینی نووسرابوو. كاهینانی باڵای جووه‌كان به پیڵاتوسیان وت: “مه‌نووسه: پاشای جوو، به‌ڵكو ئه‌و خۆی وتی: من پاشای جووم!”. پیڵاتوس وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌وه‌ی نووسیومه، نووسیومه”.
یوخه‌ننه‌ن 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 15:19-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان