ئینجا جووه‌كان داوایان له پیڵاتوس كرد قاچی له‌خاچدراوان بشكێندرێت و هه‌ڵبگیردرێن، چونكه ڕۆژی ئاماده‌كاری بوو، ئه‌و شه‌ممه‌یه ڕۆژێكی مه‌زن بوو، تاكو ته‌رمه‌كان له شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر خاچ نه‌مێنن. ئینجا سه‌ربازه‌كان هاتن و هه‌ردوو قاچی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌وی دیكه‌یان شكاند كه له‌گه‌ڵیدا له‌خاچدرابوون. به‌ڵام كاتێ هاتنه لای ئیشۆع بینییان وا مردووه، قاچییان نه‌شكاند. به‌ڵام یه‌كێک له سه‌ربازه‌كان ڕمێكی له كه‌له‌كه‌ی دا، یه‌كسه‌ر خوێن و ئاو ده‌رچوو. ئه‌وه‌ی بینی گه‌واهیی دا، گه‌واهییه‌كه‌شی ڕه‌وایه، خۆشی ده‌زانێت كه ڕه‌وا ده‌ڵێت، تاكو ئێوه باوه‌ڕ بهێنن. چونكه ئه‌مه ڕوویدا تاكو سیپاره‌كه بێته دی كه ده‌فه‌رمووێ: {ئێسقانێكی ئه‌و ناشكێندرێت} . هه‌روه‌ها سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌فه‌مرووێ: {ته‌ماشای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕمیان لێداوه} . ئینجا یۆسپی خه‌ڵكی ڕه‌متا كه له ترسی جوو به نهێنی قوتابی ئیشۆع بوو، داوای له پیڵاتوس كرد تاكو جه‌سته‌ی ئیشۆع ببات، پیڵاتوسیش ڕێی دا. جا هات و جه‌سته‌ی ئیشۆعی برد. نیقادیمۆسیش هات، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار به شه‌و هاته لای ئیشۆع. له‌گه‌ڵ خۆی نزیكه‌ی سه‌د مه‌ننا موڕی تێكه‌ڵاو به عودی هێنا. جا جه‌سته‌ی ئیشۆعیان برد و به كه‌تان له‌گه‌ڵ بۆن پێچایانه‌وه، وه‌ک نه‌ریتی جوو له كفنكردن. له‌و شوێنه‌ی ئیشۆعی تێدا له‌خاچدرا باخێک هه‌بوو، له باخه‌كه‌شدا گۆڕێكی نوێی هه‌بوو كه‌سی تێدا نه‌نێژرابوو. له‌به‌ر ڕۆژی ئاماده‌كاری جووه‌كان ئیشۆعیان له‌وێ دانا، چونكه گۆڕه‌كه نزیک بوو.
یوخه‌ننه‌ن 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 31:19-42
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان