لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 1:2-12

یوخه‌ننه‌ن 1:2-12 PNTZS

له‌ ڕۆژی سێیه‌م له‌ قه‌تنێی گلیلا شاییه‌ک هه‌بوو، دایكی ئیشۆعیش له‌وێ بوو. ئیشۆع و قوتابییه‌كانیشی بۆ شاییه‌كه‌ بانگهێشت كرابوون. كاتێ مه‌ی ته‌واو بوو، دایكی به‌ ئیشۆعی وت: “مه‌ییان نییه‌!” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “خانم، چیت لێم ده‌وێ‌؟ هێشتا كاتم نه‌هاتووه‌!” دایكی به‌ ڕاژه‌وانه‌كانی وت: “هه‌رچییه‌كتان پێ ده‌ڵێ، بیكه‌ن”. شه‌ش كوپه‌ی به‌ردین به‌گوێره‌ی بێگه‌رد كردنه‌وه‌ی جوو له‌وێ دانرابوون، هه‌ریه‌كه‌ی یه‌ک تا سێ قوله‌تێنی ده‌گرت. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوپه‌كان پڕ بكه‌ن له‌ ئاو”. ئه‌وانیش تا سه‌ر پڕیانكرد. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئێستا لێی ده‌ربهێنن و بۆ گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ی ببه‌ن!” ئه‌وانیش بردییان. كاتێ گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ تامی ئه‌و ئاوه‌ی كرد كه‌ ببووه‌ مه‌ی، سه‌رچاوه‌كه‌شی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ڕاژه‌وانه‌كان ده‌یانزانی، ئه‌وانه‌ی ئاوه‌كه‌یان ده‌رهێنابوو، ئه‌وسا گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ زاوای بانگكرد و پێی وت: “هه‌موو كه‌س یه‌كه‌مجار مه‌یه‌ چاكه‌كه‌ داده‌نێت، كاتێ مه‌ست بوون، ئینجا خراپه‌كه‌. به‌ڵام تۆ تا ئێستا مه‌یه‌ چاكه‌كه‌ت هێشتووه‌ته‌وه‌!” ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای په‌رجوه‌كان بوو كه‌ ئیشۆع له‌ قه‌تنێی گلیلا كردی و شكۆی خۆی ده‌رخست، قوتابییه‌كانیشی باوه‌ڕیان پێی هێنا. دواتر له‌گه‌ڵ دایكی و برایانی و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و كپه‌ڕناخوم دابه‌زین، چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له‌وێ مانه‌وه‌.