لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 24:20-28

یوخه‌ننه‌ن 24:20-28 PNTZS

به‌ڵام تۆما كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوازده‌كه‌ به‌ جمک ناسراوبوو، كاتێ ئیشۆع هات له‌گه‌ڵیان نه‌بوو. قوتابییه‌كانی دیكه‌ پێیان وت: “په‌روه‌ردگار‌مان بینی!” ئه‌ویش پێی وتن: “ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی مێخه‌كان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ نه‌بینم، په‌نجه‌ نه‌خه‌مه‌ شوێنی مێخه‌كانه‌وه‌، ده‌ست له‌ كه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌م باوه‌ڕ ناهێنم”. دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له‌ ژووره‌وه‌ بوون و تۆماش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: “ئاشتیتان لێ بێ!” ئینجا به‌ تۆمای فه‌رموو: “په‌نجه‌ت بێنه‌ ئێره‌ و ده‌ستم ببینه‌، ده‌ستت بێنه‌ و له‌ كه‌له‌كه‌می بده‌. بێباوه‌ڕ مه‌به‌ به‌ڵكو باوه‌ڕدار به‌”. تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!”