دوای ئه‌مه دیسان ئیشۆع له ده‌ریای ته‌به‌ریه خۆی بۆ قوتابییه‌كان ده‌رخست، ئاوا خۆی ده‌رخست: شیمعون په‌تڕۆس و تۆما كه به جمک ناسراوه، له‌گه‌ڵ نه‌تنیئێل كه خه‌ڵكی قه‌نتێی گلیلا بوو، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی و دوو قوتابی دیكه پێكه‌وه بوون. شیمعون په‌تڕۆس پێی وتن: “من بۆ ڕاو ده‌ڕۆم”. پێیان وت: “ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت دێین”. ئینجا ده‌رچوون و یه‌كسه‌ر سواری كه‌شتی بوون، له‌و شه‌وه‌دا هیچیان نه‌گرت. كاتی به‌ره‌به‌یان، ئیشۆع له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه وه‌ستا، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانزانی ئه‌وه ئیشۆعه. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوڕینه، هیچ ماسیتان پێ نییه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه: “نه‌خێر!”. پێی فه‌رموون: “تۆڕه‌كه هه‌ڵبده‌نه لای ڕاستی كه‌شتیه‌كه، ده‌بیننه‌وه”. جا هه‌ڵیاندا و ئیتر له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی تیایدا بوو نه‌یانتوانی ڕایكێشنه‌وه. ئه‌و قوتابییه‌ی ئیشۆع خۆشیده‌ویست به پهتڕۆسی وت: “ئه‌وه په‌روه‌ردگاره!” كاتێ شیمعون په‌تڕۆس بیستی ئه‌وه په‌روه‌ردگاره، خۆی به جله‌كانی داپۆشی چونكه ڕووت بوو، خۆی هه‌ڵدایه نێو ده‌ریاكه. قوتابییه‌كانی دیكه به كه‌شتیه‌كه هاتن و تۆڕی ماسییه‌كه‌یان ڕاده‌كێشا، چونكه له وشكایی دوور نه‌بوون، ته‌نها دوو سه‌د گه‌ز. كاتێ دابه‌زینه وشكایی، بینییان وا پشكۆ دانراوه و ماسی خراوه‌ته سه‌ری له‌گه‌ڵ نان. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “له‌و ماسییانه بهێنن كه ئێستا گرتتان”. شیمعون په‌تڕۆسیش سه‌ركه‌وت و تۆڕه‌كه‌ی ڕاكێشایه سه‌ر وشكانی، سه‌د و په‌نجا و سێ ماسی گه‌وره‌ی تێدابوو، له‌گه‌ڵ زۆریه‌كه‌شی تۆڕه‌كه نه‌دڕا. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن بخۆن!”. كه‌س له قوتابییه‌كان نه‌یوێرا لێ بپرسێت: تۆ كێیت؟ چونكه زانییان په‌روه‌ردگاره. ئینجا ئیشۆع هات و نانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و پێی‌دان، ماسیه‌كه‌ش ئاوا. ئه‌مه سێیه‌م جار بوو ئیشۆع بۆ قوتابییه‌كان ده‌ركه‌وێت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان‌دا. دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد ئیشۆع به شیمعون پهتڕۆسی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت له‌مانه زیاتر خۆشده‌وێت؟” پێی وت: “به‌ڵێ په‌روه‌ردگار، خۆت ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی كاوڕه‌كانم بكه”. دیسان پێی فه‌رمووه‌وه: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” پێی وت: “به‌ڵێ په‌روه‌ردگار، خۆت ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه”. سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” په‌تڕۆس دڵگران بوو، چونكه سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: منت خۆشده‌وێت؟ پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خۆت هه‌موو شتێک ده‌زانیت. ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه. ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم، كاتێ گه‌نج بوویت پشتێنه‌كه‌ت ده‌به‌ست و بۆ هه‌ر شوێنێک بتویستایه ده‌ڕۆیشتی. به‌ڵام كاتێ پیر ده‌بیت ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت و یه‌كێكی دیكه پشتێنه‌كه‌ت ده‌به‌ستێت و ده‌تباته شوێنێک كه ناته‌وێت”. ئه‌مه‌ی وت وه‌ک ئاماژه‌كردنێک بۆ مردنی په‌تڕۆس كه خودا شكۆدار ده‌كات. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه!” په‌تڕۆس ئاوڕی دایه‌وه و ئه‌و قوتابییه‌ی بینی كه ئیشۆع خۆشیده‌ویست دوایان كه‌وتووه ئه‌وه‌ی له كاتی شێوه‌كه شانی به سینگی ئیشۆع دابوو، وتی: “گه‌وره‌م، كێیه ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستت ده‌كات؟”
یوخه‌ننه‌ن 21 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 21
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:21-20
3 Days
This three-day children’s reading plan begins a few days after Jesus has died and then been brought back to life. As his friends and followers meet, speak and eat with him, they come to see that he is really alive. This is the real Jesus! You can discover that too! The plan complements the free children’s game app Guardians of Ancora .
This 3-day reading plan written by Rev, Samuel Rodriguez focuses on our spiritual hunger, and recognizing that our souls require nourishment on a regular basis. No matter how often we pray, how many Bible passages we study and memorize, how frequently we attend church events or serve those in need, there’s always room to grow closer to God.
5 Days
You can tell a lot about a person by their friends. In this devotional inspired by the hit CNN series “Finding Jesus,” discover Jesus through the lens of those closest to Him – His friends.
A study on running towards the loving arms of God and running from that which is unholy.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان