ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “تۆ ڕابیێكی ئیسڕائیلیت و ئه‌مانه‌ش نازانیت! ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ده‌یڵێین و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش گه‌واهیمان په‌سه‌ند ناكه‌ن. باسی شته زه‌مینییه‌كانم بۆتان كرد و باوه‌ڕ ناهێنن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌گه‌ر باسی شته ئاسمانییه‌كانتان بۆ بكه‌م؟ كه‌س سه‌رنه‌كه‌وتووه بۆ ئاسمان جگه له‌وه‌ی له ئاسمان دابه‌زیوه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه له ئاسماندایه. وه‌ک مووشێ له بیاباندا ماره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، ئاواش ده‌بێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رز بكرێته‌وه، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. چونكه خودا وه‌ها جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. چونكه خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه جیهان ڕزگار بكات. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا حوكم دراوه، چونكه باوه‌ڕی به ناوی ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه.
یوخه‌ننه‌ن 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 10:3-18
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان