كاتێ په‌روه‌ردگار زانی كه په‌ڕیشییان بیستیان كه‌وا ئیشۆع له یوخه‌ننه‌ن زیاتر قوتابی دروست ده‌كات و عه‌مادیان ده‌كات هه‌رچه‌نده ئیشۆع خۆی عه‌مادی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو قوتابییه‌كانی. بۆیه ئیهوودی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ گلیلا. جا ده‌بووایه به شمرندا تێپه‌ڕێت، گه‌یشته شارێكی شمرنی پێی ده‌ووترا سوخار، نزیک ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی یاقوو دابوویه یۆسپی كوڕی. بیری یاقووش له‌وێ بوو. جا ئیشۆع له گه‌شته‌كه ماندوو بوو، له‌لای بیره‌كه دانیشت، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش بوو. ژنێكی شمرنی هات ئاو ببات، ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئاوم بده‌رێ با بخۆمه‌وه”. چونكه قوتابییه‌كانی چووبوونه شار تاكو خواردن بكڕن. جا ژنه شمرنیه‌كه پێی وت: “تۆ جوویت و منیش ژنێكی شمرنیم، چۆن داوای ئاوم لێ ده‌كه‌یت تا بخۆیته‌وه؟” چونكه جوو تێكه‌ڵی شمرنیه‌كان نابن. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”. ژنه‌كه پێی وت: “گه‌وره‌م، دۆلكه‌ت پێ نییه و بیره‌كه‌ش قووڵه. ئیتر ئاوی زیندووت له‌كوێ بوو؟
یوخه‌ننه‌ن 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:4-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان