جا ده‌بووایه به شمرندا تێپه‌ڕێت، گه‌یشته شارێكی شمرنی پێی ده‌ووترا سوخار، نزیک ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی یاقوو دابوویه یۆسپی كوڕی. بیری یاقووش له‌وێ بوو. جا ئیشۆع له گه‌شته‌كه ماندوو بوو، له‌لای بیره‌كه دانیشت، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش بوو. ژنێكی شمرنی هات ئاو ببات، ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئاوم بده‌رێ با بخۆمه‌وه”. چونكه قوتابییه‌كانی چووبوونه شار تاكو خواردن بكڕن. جا ژنه شمرنیه‌كه پێی وت: “تۆ جوویت و منیش ژنێكی شمرنیم، چۆن داوای ئاوم لێ ده‌كه‌یت تا بخۆیته‌وه؟” چونكه جوو تێكه‌ڵی شمرنیه‌كان نابن. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”. ژنه‌كه پێی وت: “گه‌وره‌م، دۆلكه‌ت پێ نییه و بیره‌كه‌ش قووڵه. ئیتر ئاوی زیندووت له‌كوێ بوو؟ خۆ له یاقووی باوكمان مه‌زنتر نیت كه بیره‌كه‌ی پێ داوین، خۆی و كوڕه‌كانی و ماڵاتیشی لێیان خوارده‌وه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “هه‌ر كه‌سێک له‌م ئاوه بخواته‌وه تینووی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه بخواته‌وه كه من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”. ژنه‌كه‌ش پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌و ئاوه‌م بده‌رێ تاكو تینوو نه‌بم و نه‌یه‌مه‌وه ئێره بۆ ئاوكێشان”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بڕۆ، مێرده‌كه‌ت بانگ بكه و وه‌ره‌وه ئێره”. ژنه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “مێردم نییه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕاست ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێی مێردم نییه. چونكه پێنج مێردت هه‌بوو، ئێستاش ئه‌وه‌ی هه‌ته مێردت نییه. ڕاست ده‌كه‌یت”. ژنه‌كه پێی وت: “گه‌وره‌م، ده‌بینم تۆ پێغه‌مبه‌ریت! باوكانمان له‌سه‌ر ئه‌م شاخه كڕنۆشیان برد، به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن یروشلایم ئه‌و شوێنه‌یه كه پێویسته كڕنۆشی تیادا ببرێت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم، بڕوام پێ بكه، كاتێ دێت نه له‌سه‌ر ئه‌م شاخه و نه له یروشلایم كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی ئێوه كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن نایناسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ین ده‌یناسین، چونكه ڕزگاری له جووه‌وه‌یه. به‌ڵام كاتێ دێت وا ئێستایه كه كڕنۆشبه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان به ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن، چونكه باوک داوای ئه‌م جۆره كڕنۆشبه‌رانه ده‌كات. خودا ڕووحه، پێویسته ئه‌وانه‌ی كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن به ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”.
یوخه‌ننه‌ن 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 4:4-24
3 Days
Counseling skills are a part of leadership skills. The good news is that both these skills can be learnt and cultivated. The tough news is that they will require intentional and consistent practice on your part. But when you get a hang of them, they give out spectacular and meaningful results.
Celebration is not something we only do when we’re happy. Celebration is a posture to life—especially since we have a hope we can always celebrate with the Gospel. Christians should be the ones who celebrate the most. In this three-day Bible Plan, you'll learn the four things to celebrate in daily life so you can have more joy every day.
God sees you. He sees your disappointment, grief, and loneliness. He sees you in your unhappy marriage or unfulfilling job. Discover what happens when we encounter the God who sees us. His vision gives us value, hope, and strength. Join Andy Lee in this 3-day devotional as she digs into the story of Hagar and the Samaritan woman who were seen by the Living God when they needed Him most.
As human beings, we were made for relationship–with God, with others, and with creation. But we live in a world which is complex and divided. In this three-day plan from Archbishop Justin Welby, discover three key habits of peacemakers. Rooted in Scripture and seen in the life of Jesus, these habits can help us cross divides, navigate disagreement, practice forgiveness, and pursue a just and flourishing world.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان