دوای ئه‌وه جه‌ژنێكی جووه‌كان هه‌بوو و ئیشۆع سه‌ركه‌وته یروشلایم. له یروشلایم له‌لای ده‌روازه‌ی كاوڕ گۆماوێک هه‌بوو به عیبری پێیان ده‌ووت بتحه‌سدا، پێنج هه‌یوانی هه‌بوو. له‌وێ جه‌ماوه‌رێكی زۆر ڕاكشابوون، نه‌خۆش و كوێر و شه‌ل و گۆج، چاوه‌ڕێی جوڵانی ئاوه‌كه بوون، چونكه هه‌ندێک جار فریشته‌یه‌ک بۆ گۆمه‌كه داده‌به‌زی و ئاوه‌كه‌ی ده‌جوڵاند، جا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بچووبووایه نێو گۆمه‌كه، له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ک هه‌یبووایه چاک ده‌بووه‌وه. كابرایه‌ک له‌وێ بوو سی و هه‌شت ساڵ نه‌خۆش بوو. ئیشۆع ئه‌م كابرایه‌ی بینی پاڵكه‌وتووه و زانی ماوه‌یه‌كی درێژه وایه، پێی فه‌رموو: “ده‌ته‌وێ چاكبیته‌وه؟” نه‌خۆشه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: “گه‌وره‌م، كاتێ ئاوه‌كه ده‌جوڵێت كه‌سم نییه بمخاته نێو گۆمه‌كه. كاتێكیش دێم، یه‌كێكی دیكه پێش من ده‌چێته نێوی”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “هه‌سته! نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و ڕێ بكه” یه‌كسه‌ر كابرا چاكبووه‌وه، نوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و ڕێی كرد. ئه‌و ڕۆژه‌ش شه‌ممه بوو.
یوخه‌ننه‌ن 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:5-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان