دوای ئه‌مه ئیشۆع چووه ئه‌وبه‌ری ده‌ریای گلیلا، كه ده‌ریای ته‌به‌ریه‌یه، كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن، چونكه ئه‌و نیشانانه‌یان بینیبوو كه له نه‌خۆشه‌كاندا ده‌یكرد. ئینجا ئیشۆع چووه سه‌ر شاخێک و له‌وێ له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دانیشت. جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیک بوو. ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕی و كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی ده‌هاتنه لای، به پیلیپوسی فه‌رموو: “له‌كوێ نان بكڕین بۆئه‌وه‌ی ئه‌مانه بخۆن؟” ئه‌مه‌ی فه‌رموو تاكو تاقیی بكاته‌وه، چونكه خۆی زانی به نیازه چی بكات. پیلیپوس وه‌ڵامی دایه‌وه: “بایی دوو سه‌د دیناریش نان به‌شیان ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان كه‌مێكی به‌ركه‌وێت”. یه‌كێک له قوتابییه‌كانی كه ئه‌ندراوسی برای شیمعون په‌تڕۆس بوو پێی وت: “كوڕێک لێره‌یه پێنج نانی جۆ و دوو ماسی پێیه. به‌ڵام ئه‌ونده چییه بۆ ئه‌م هه‌مووه؟” ئیشۆع فه‌رمووی: “خه‌ڵكه‌كه دابنیشێنن”. ئه‌و شوێنه گیایه‌كی زۆری لێ‌بوو، جا پیاوه‌كان كه پێنج هه‌زار ده‌بوون دانیشتن. ئیشۆعیش نانه‌كانی برد و سوپاسی كرد، به‌سه‌ر قوتابیه‌كان دابه‌شیكرد، قوتابیه‌كانیش به‌سه‌ر دانیشتووان دابه‌شیان كرد، ماسیه‌كانیش هه‌ر ئاوا، ئه‌وه‌نده‌ی ویستیان. كاتێ تێربوون، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئه‌و له‌ته‌نانه‌ی ماوه‌ته‌وه كۆی بكه‌نه‌وه تاكو هیچ به فیڕۆ نه‌ڕوات”. ئه‌وانیش كۆیان كرده‌وه و دوازده سه‌به‌ته‌یان پڕ كرد له‌و له‌ته‌نانه‌ی ئه‌و پێنج نانه جۆیه‌ی له نانخۆران مابووه‌وه. كاتێ خه‌ڵكه‌كه بینییان ئیشۆع چ په‌رجوێكی كرد، وتیان: “به ڕاستی ئه‌مه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌كه وا بۆ جیهان دێت!”. به‌ڵام ئیشۆع زانی ئه‌وان به نیازن بێن و بیگرن تاكو بیكه‌نه پاشا، دیسان به ته‌نیا چووه سه‌ر شاخ. كاتێ ئێواره داهات قوتابییه‌كانی بۆ لای ده‌ریاكه چوونه خواره‌وه، سواری كه‌شتیێک بوون و به ده‌ریادا بۆ كپه‌ڕناخوم كه‌وتنه‌ڕێ. تاریک داهات و ئیشۆع هه‌ر نه‌هاته لایان. ڕه‌شه‌بایه‌كی مه‌زن هه‌ڵیكرد و ده‌ریا هه‌ڵچوو. كه نزیكه‌ی بیست و پێنج تاكو سی تیرهاوێژ سه‌وڵیان لێدابوو، ئیشۆعیان بینی به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ڕێده‌كات و له كه‌شتیه‌كه نزیک ده‌بێته‌وه، جا ترسان. پێی فه‌رموون: “منم، مه‌ترسن!” كه ڕازی بوون سواری كه‌شتیه‌كه‌ی بكه‌ن، یه‌كسه‌ر كه‌شتیه‌كه گه‌یشته ئه‌و كه‌ناره‌ی بۆی ده‌چوون. بۆ به‌یانی، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌وبه‌ری ده‌ریاكه ڕاوه‌ستابوون بینییان له‌و كه‌شتیه زیاتر له‌وێ نه‌بوو، كه قوتابیان سواری ببون، ئیشۆعیش له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتی نه‌بوو، به‌ڵكو قوتابییه‌كانی به ته‌نها به‌ڕێكه‌وتن. به‌ڵام كه‌شتیی دیكه‌ش له ته‌به‌ریه‌وه هاتنه نزیک ئه‌و شوێنه‌ی نانه‌كه‌یان لێی خوارد كه په‌روه‌ردگار سوپاسی كرد. كاتێ كۆمه‌ڵه‌كه بینییان نه ئیشۆع له‌وێیه و نه قوتابییه‌كانی، سواری كه‌شتیه‌كان بوون و هاتنه كپه‌ڕناخوم، له ئیشۆع ده‌گه‌ڕان. كه له‌وبه‌ری ده‌ریاكه دۆزییانه‌وه، پێیان وت: “ڕابی، كه‌ی گه‌یشتیته ئێره؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه داوام ده‌كه‌ن نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رجوتان بینی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له نانه‌كه‌تان خوارد و تێر بوون. بۆ خۆراكێک ئیش مه‌كه‌ن كه له‌ناوده‌چێت، به‌ڵكو بۆ خۆراكێک كه بۆ ژیانی جاویدانی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌تانداتێ، چونكه ئه‌مه خودای باوک مۆری لێداوه”. پێیان وت: “چی بكه‌ین تاكو كاره‌كانی خودا بكه‌ین؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “كاری خودا ئه‌مه‌یه: باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی”. ئه‌وانیش پێیان وت: “چ په‌رجوێک ده‌كه‌یت تاكو ببینین و باوه‌ڕت پێ بهێنین؟ چی ده‌كه‌یت؟ باوباپیرانمان له بیاباندا مه‌نیان خوارد، وه‌ک نووسراوه: {له ئاسمانه‌وه نانی دانێ تاكو بیخۆن} ”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: مووشێ نه‌بوو نانه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه دانێ، به‌ڵكو باوكمه له ئاسمانه‌وه نانی ڕاسته‌قینه‌تان ده‌داتێ. چونكه نانی خودا ئه‌وه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه و ژیان ده‌به‌خشێته جیهان”. پێیان وت: “گه‌وره‌م، هه‌موو كاتێ ئه‌و نانه‌مان بده‌رێ”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “منم نانی ژیان. ئه‌وه‌ی بێته لام هه‌رگیز برسیی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ بهێنێت هه‌رگیز تینووی نابێت.
یوخه‌ننه‌ن 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:6-35
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان