كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن، چونكه ئه‌و نیشانانه‌یان بینیبوو كه له نه‌خۆشه‌كاندا ده‌یكرد. ئینجا ئیشۆع چووه سه‌ر شاخێک و له‌وێ له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دانیشت. جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیک بوو. ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕی و كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی ده‌هاتنه لای، به پیلیپوسی فه‌رموو: “له‌كوێ نان بكڕین بۆئه‌وه‌ی ئه‌مانه بخۆن؟” ئه‌مه‌ی فه‌رموو تاكو تاقیی بكاته‌وه، چونكه خۆی زانی به نیازه چی بكات. پیلیپوس وه‌ڵامی دایه‌وه: “بایی دوو سه‌د دیناریش نان به‌شیان ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان كه‌مێكی به‌ركه‌وێت”. یه‌كێک له قوتابییه‌كانی كه ئه‌ندراوسی برای شیمعون په‌تڕۆس بوو پێی وت: “كوڕێک لێره‌یه پێنج نانی جۆ و دوو ماسی پێیه. به‌ڵام ئه‌ونده چییه بۆ ئه‌م هه‌مووه؟” ئیشۆع فه‌رمووی: “خه‌ڵكه‌كه دابنیشێنن”. ئه‌و شوێنه گیایه‌كی زۆری لێ‌بوو، جا پیاوه‌كان كه پێنج هه‌زار ده‌بوون دانیشتن. ئیشۆعیش نانه‌كانی برد و سوپاسی كرد، به‌سه‌ر قوتابیه‌كان دابه‌شیكرد، قوتابیه‌كانیش به‌سه‌ر دانیشتووان دابه‌شیان كرد، ماسیه‌كانیش هه‌ر ئاوا، ئه‌وه‌نده‌ی ویستیان. كاتێ تێربوون، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئه‌و له‌ته‌نانه‌ی ماوه‌ته‌وه كۆی بكه‌نه‌وه تاكو هیچ به فیڕۆ نه‌ڕوات”. ئه‌وانیش كۆیان كرده‌وه و دوازده سه‌به‌ته‌یان پڕ كرد له‌و له‌ته‌نانه‌ی ئه‌و پێنج نانه جۆیه‌ی له نانخۆران مابووه‌وه.
یوخه‌ننه‌ن 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 2:6-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان