كاتێ نیوه‌ی جه‌ژن بوو، ئیشۆع چووه په‌رستگا و ئامۆژگاریی ده‌كرد. جووه‌كان سه‌رسام بوون و پرسییان: “ئه‌مه كه فێرنه‌كراوه چۆن له سیپاره‌كان ده‌زانێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “فێركردنم هی خۆم نییه، به‌ڵكو هی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی. ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت به خواستی ئه‌و بكات، له فێركردن ده‌زانێت، ئاخۆ هی خودایه یان له خۆمه‌وه ده‌دوێم. ئه‌وه‌ی له خۆیه‌وه بدوێت، داوای شكۆی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆی ئه‌وه بكات كه ناردوویه‌تی، ئه‌وه ڕاستگۆیه و فێڵی تێدا نییه. ئایا مووشێ ته‌وراتی نه‌داونه‌تێ؟ كه‌سیش له ئێوه كار به ته‌ورات ناكات. بۆچی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن؟” كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: “شه‌یتانت تێدایه! كێ هه‌وڵی كوشتنت ده‌دات؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “كارێكم كرد و هه‌موو سه‌رسام بوون. بۆیه مووشێ خروسه بڕانی دایه ئێوه، ئه‌مه له مووشێوه نه‌بوو به‌ڵكو له باوكانه‌وه بوو له شه‌ممه‌ش مرۆڤ خروسه بڕان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له شه‌ممه‌دا خروسه‌ی ببڕدرێت تاكو ته‌وراتی مووشێ نه‌شكێت، باشه له من تووڕه ده‌بن كه له شه‌ممه سه‌راپای مرۆڤێكم چاككرده‌وه؟ به ڕواڵه‌ت حوكم مه‌ده‌ن، به‌ڵكو حوكمێكی دادپه‌روه‌رانه بده‌ن”.
یوخه‌ننه‌ن 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 14:7-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان