وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌مین، هه‌رگیز كۆیله‌ی كه‌س نه‌بووینه! ئیتر چۆن ده‌فه‌رمووی: ئازاد ده‌بن؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات كۆیله‌ی گوناهه. كۆیله تاهه‌تایه له ماڵ نامێنێته‌وه، به‌ڵام ڕۆڵه تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه ئازادی كردن، ئه‌وا به ڕاستی ئازاد ده‌بن. من ده‌زانم ئێوه نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من. به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه قسه‌كه‌م له ئێوه‌دا جێگه‌ی نییه. چیم له‌لای باوكم بینیوه ده‌یڵێم، ئێوه‌ش چیتان له باوكتانه‌وه بینیوه ده‌یكه‌ن. وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “باوكمان ئه‌وڕاهه‌مه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌م بوونایه، كرداره‌كانی ئه‌وڕاهه‌متان ده‌كرد!
یوخه‌ننه‌ن 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 33:8-39
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان