كاتێ تێده‌په‌ڕی، پیاوێكی بینی كه به زگ‌ماک نابینا بوو، قوتابییه‌كانی لێیان پرسی، وتیان: “ڕابی، كێ گوناهی كردووه، ئه‌م پیاوه یان دایک و باوكی، وا به زگ‌ماک نابینایه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “نه ئه‌مه گوناهی كردووه نه دایک و باوكیشی، به‌ڵكو تاكو كاره‌كانی خودای تێدا ده‌ربكه‌وێت. تاكو ڕۆژه، ده‌بێ كاری ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی. ئه‌گینا شه‌و دادێت و كه‌س ناتوانێت كاری تێدا بكات. ئه‌وه‌نده‌ی له جیهاندام، منم ڕووناكیی جیهان”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو و تفی له‌سه‌ر زه‌وی كرد، به تفه‌كه قوڕی گرته‌وه، به قوڕه‌كه‌ش چاوی سواخ دا. پێی فه‌رموو: “بڕۆ له گۆمی شیلۆیا ـ واتا: په‌پامبه‌ر ـ خۆت بشۆ”. جا ڕۆیشت، شۆردی و به چاوكراوه‌یی هاته‌وه.
یوخه‌ننه‌ن 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:9-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان