به‌ڵام ئێوه ئه‌ی خۆشه‌ویستان، قسه‌كانی په‌یامبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح بهێننه‌وه یاد كه پێشتر وتوویانه. پێی وتن: “له كۆتایی ڕۆژگار، هه‌ندێک گاڵته‌جاڕ په‌یدا ده‌بن و دوای هه‌وه‌سه خوانه‌ناسییه‌كانیان ده‌كه‌ون”. ئه‌وانه خۆیان جیا ده‌كه‌نه‌وه، سروشتی مرۆڤانه‌ن و ڕووحه‌كه‌یان نییه. به‌ڵام ئێوه خۆشه‌ویستان، خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پارساتان بنیاد بنێن، به ڕووحی پارسا نوێژ بكه‌ن، خۆتان له‌نێو خۆشویستنی خودا بپارێزن، چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بن بۆ ژیانی جاویدانی. به‌زه‌ییتان به‌وانه بێته‌وه كه گومان ده‌كه‌ن. هه‌ندێک له ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بكه‌ن، له ترس‌دا به‌زه‌ییتان به هه‌ندێک بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ڕقتان له‌و به‌رگانه بێته‌وه كه به جه‌سته گڵاو بوونه. بۆ ئه‌وه‌ی كه تواناداره بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت، بۆ تاكه خوداوه‌ندی دانا و ڕزگاریده‌رمان، شكۆ و مه‌زنی و توانا و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه، ئێستا و تا هه‌موو ڕۆژگار. ئامین.
په‌یامی پارسا ئیهوودا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌یامی پارسا ئیهوودا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌یامی پارسا ئیهوودا 17:1-25
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان