له شه‌شه‌م مانگی بوو، جبرائیلی فریشته له‌لایه‌ن خوداوه بۆ شارێک نێردرا له گلیلا، ناوی ناسڕه‌ت بوو، بۆ پاكیزه‌یه‌كی ماره‌بڕاو له پیاوێک به‌ناوی یۆسپ له بنه‌ماڵه‌ی داوید، ناوی پاكیزه‌كه‌ش مه‌ریه‌م بوو. فریشته‌كه هاته لای و فه‌رمووی: “ئاشتی بۆ تۆ، ئه‌ی به‌خششدار! په‌روه‌ردگارت له‌گه‌ڵه، تۆ پیرۆزیت له‌نێو ژناندا”. كاتێ بینیی له قسه‌كردنه‌كه‌یدا شڵه‌ژا و بیری كرده‌وه: “ده‌بێ ئه‌م سڵاوه چی بێت!”. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “مه‌ترسه مه‌ریه‌م، چونكه خودا به‌خششی پێت داوه. ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی ده‌نێیت ئیشۆع. مه‌زن ده‌بێت و به ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێت، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیش ته‌ختی داویدی باوكی پێ ده‌دات. تا جاویدان حوكمڕانی ماڵی یاقوو ده‌كات، پاشایه‌تیه‌كه‌شی بێ پایانه”. مه‌ریه‌م به فریشته‌كه‌ی فه‌رموو: “ئه‌مه چۆن ده‌بێت، كه پیاوم نه‌ناسیوه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پارسایه‌ی لێت ده‌بێت به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت. ئه‌وه‌تا ئه‌لیساباتی خزمیشت به‌و پیریه‌ی سكی به كوڕێک هه‌یه. ئه‌وه‌ی به نه‌زۆک ناوده‌برا له شه‌شه‌م مانگیه‌تی. چونكه هیچ شتێک له‌لای خودا مه‌حاڵ نییه”. مه‌ریه‌م فه‌رموی: “ئه‌وه‌تا من به‌نده‌ی په‌روه‌ردگارم. با به‌گوێره‌ی قسه‌كانت بۆم ببێت”. فریشته‌كه‌ش به‌جێیهێشت. له‌و ڕۆژانه‌دا، مه‌ریه‌م هه‌ستا و خێرا به‌ره‌و چیاكان بۆ شاری ئیهوود چوو. چووه ماڵی زخه‌ریا و سڵاوی له ئه‌لیسابات كرد. كاتێ ئه‌لیسابات گوێی له سڵاوه‌كه‌ی مه‌ریه‌م بوو، كۆرپه‌له‌كه له سكیدا هه‌ڵبه‌زی و ئه‌لیسابات پڕبوو له ڕووحی پارسا. به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و وتی: “له‌نێو ژناندا داڕشتكراویت، به‌رهه‌می سكت پیرۆزه! ئه‌مه‌م له‌كوێ بوو، دایكی په‌روه‌ردگارم بێته لام؟ ئه‌وه‌تا هه‌ركه ده‌نگی سڵاوه‌كه‌ت به‌ر گوێم كه‌وت، كۆرپه‌له‌كه له خۆشی‌دا له سكم هه‌ڵبه‌زییه‌وه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هێناوه كه له په‌روه‌ردگاره‌وه چی پێ وتراوه دێته دی”. مه‌ریه‌میش فه‌رمووی: “ده‌روونم په‌روه‌ردگار شكۆدار ده‌كات، ڕووحم به خودای ڕزگاریده‌رم دڵشاده، چونكه سه‌یری خاكساریی به‌نده‌كه‌ی كرد. ئه‌وه‌تا له ئێستاوه هه‌موو نه‌وه‌كان پارسام ده‌كه‌ن، چونكه توانادار شتی مه‌زنی بۆ كردم، پارسایه ناوی. به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، نه‌وه دوای نه‌وه. به بازووی كاری به‌هێزی ئه‌نجام دا، لووتبه‌رزانی به بۆچوونه‌كانی دڵیان په‌رتوبڵاو كرده‌وه. تواناداره‌كانی له ته‌خته‌كان هێنایه خواره‌وه، خاكساره‌كانی به‌رز كرده‌وه. برسییه‌كانی له خێر تێر كرد، ده‌وڵه‌مه‌ندانی به ده‌ستی به‌تاڵی ڕه‌وانه كرده‌وه. پاڵپشتی ئیسڕائیلی ڕۆڵه‌ی خۆی كرد، بۆ یادكردنه‌وه‌ی به‌زه‌یی، وه‌ک قسه‌ی بۆ باوكانمان كرد، بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی تاهه‌تایه”.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 26:1-55
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان