مه‌ریه‌میش فه‌رمووی: “ده‌روونم په‌روه‌ردگار شكۆدار ده‌كات، ڕووحم به خودای ڕزگاریده‌رم دڵشاده، چونكه سه‌یری خاكساریی به‌نده‌كه‌ی كرد. ئه‌وه‌تا له ئێستاوه هه‌موو نه‌وه‌كان پارسام ده‌كه‌ن، چونكه توانادار شتی مه‌زنی بۆ كردم، پارسایه ناوی. به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه كه لێی ده‌ترسن، نه‌وه دوای نه‌وه. به بازووی كاری به‌هێزی ئه‌نجام دا، لووتبه‌رزانی به بۆچوونه‌كانی دڵیان په‌رتوبڵاو كرده‌وه. تواناداره‌كانی له ته‌خته‌كان هێنایه خواره‌وه، خاكساره‌كانی به‌رز كرده‌وه. برسییه‌كانی له خێر تێر كرد، ده‌وڵه‌مه‌ندانی به ده‌ستی به‌تاڵی ڕه‌وانه كرده‌وه. پاڵپشتی ئیسڕائیلی ڕۆڵه‌ی خۆی كرد، بۆ یادكردنه‌وه‌ی به‌زه‌یی، وه‌ک قسه‌ی بۆ باوكانمان كرد، بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی تاهه‌تایه”. مه‌ریه‌م نزیكه‌ی سێ مانگ له‌لای مایه‌وه و پاشان گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 46:1-56
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان