ئه‌لیسابات كاتی منداڵبوونی هات و كوڕێكی بوو. دراوسێ و خزمانی بیستیان په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی فراوانی خۆی بۆ ده‌رخستووه، له‌گه‌ڵی شادمان بوون. له ڕۆژی هه‌شته‌مدا بۆ خروسه بڕینی منداڵه‌كه هاتن، له‌سه‌ر ناوی باوكی ناویان لێنا زخه‌ریا. به‌ڵام دایكی وتی: “نه‌خێر، ناوی ده‌نرێت یوخه‌ننه‌ن”. پێیان وت: “كه‌س له هۆزه‌كه‌ت به‌م ناوه نه‌نراوه”. ئینجا ئاماژه‌یان بۆ باوكی كرد، ده‌یه‌وێت چ ناوێكی لێ بنێت. ته‌خته‌یه‌كی داواكرد و له‌سه‌ری نووسی: “ناوی یوخه‌ننه‌نه”. جا هه‌موو سه‌رسام بوون. ده‌ستبه‌جێ ده‌م و زمانی كرایه‌وه و قسه‌ی كرد و داڕشتی خودای ده‌كرد. هه‌موو دراوسێیه‌كانیان ترسیان لێ نیشت. له هه‌موو چیاكانی ئیهوود باسی ئه‌م شتانه ده‌كرا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان له دڵی خۆیاندا هه‌ڵیانگرت، وتیان: “ده‌بێ ئه‌م منداڵه ببێته چی؟” ده‌ستی په‌روه‌ردگاریشی له‌گه‌ڵ بوو. زخه‌ریای باوكی پڕبوو له ڕووحی پارسا و پێشبینی كرد، وتی: “پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، چونكه گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و قوربانییدا. شاخی ڕزگاریمانی هه‌ستانده‌وه، له ماڵی داویدی ڕۆڵه‌ی، وه‌ک له كۆنه‌وه به زمانی پێغه‌مبه‌ره پارساكانی دوواوه، ڕزگاربوون له دوژمنانمان و له ده‌ست هه‌موو ناحه‌زانمان، بۆئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به باوكانمان بێته‌وه و بۆ یادكردنه‌وه‌ی په‌یمانه پارساكه‌ی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمانی خوارد: له ده‌ست دوژمنانمان ده‌ربازمان بێت، كه بمانداتێ بێ ترس بیپه‌رستین، هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان به پارسایی و خوداناسی له‌به‌رده‌می. تۆش ڕۆڵه، به پێغه‌مبه‌ری خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێیت، چونكه پێش په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ویت، تاكو ڕێگای بۆ ئاماده بكه‌یت، تاكو زانینی ڕزگاری به لێخۆشبوونی گوناهه‌كانیان بده‌یته گه‌له‌كه‌ی، به‌هۆی هه‌ناوی میهره‌بانیی خودامانه‌وه، كه رووناكی له به‌رزاییه‌وه ئێمه‌ی به‌سه‌ركرد، تاكو ڕۆشنای ئه‌وانه بكاته‌وه كه له تاریكی و له سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون، بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانمان به ڕێگای ئاشتیدا ئاشنا بكات”.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 57:1-79
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان