لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 29:10-37

لۆقا 29:10-37 PNTZS

به‌ڵام ویستی پاكانه‌ بۆ خۆی بكات، به‌ ئیشۆعی وت: “نزیكه‌كه‌م كێیه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “مرۆڤێک له‌ یروشلایمه‌وه‌ بۆ ئه‌ریخو ده‌چوو، كه‌وته‌ ده‌ست جه‌رده‌، ڕووتیان كرده‌وه‌ و برینداریان كرد، ئینجا به‌ نیوه‌مری به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن. وا ڕێككه‌وت كاهینێک به‌و ڕێگایه‌دا ده‌ڕۆیشت، كاتێ بینی، له‌وبه‌ره‌وه‌ تێپه‌ڕی. لیوییه‌كیش ئاوا گه‌یشته‌ شوێنه‌كه‌، هات و سه‌یری كرد و له‌وبه‌ره‌وه‌ تێپه‌ڕی. به‌ڵام شمرنیه‌كی ڕێبوار هاته‌ سه‌ری، بینی و دڵی پێی سووتا، چووه‌ پێش و برینه‌كانی پێچایه‌وه‌، ڕۆن و مه‌یی به‌سه‌ردا كرد، سواری وڵاغه‌كه‌ی خۆی كرد و بردییه‌ خانێک و چاودێری كرد. ڕۆژی پاشتر دوو دیناری ده‌رهێنا و دایه‌ خانچییه‌كه‌ و وتی: چاودێری بكه‌ و هه‌رچی زیاترت خه‌رج كرد، كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ ده‌تده‌مه‌وه‌. كام له‌م سێیانه‌ به‌ نزیک ده‌زانیت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وته‌ ده‌ست جه‌رده‌كان؟” وتی: “ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی پێیدا هاته‌وه‌”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “تۆش بڕۆ ئاوا بكه‌”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان