به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “بۆیه پێتان ده‌ڵێم: بۆ ژیان خه‌م مه‌خۆن چی ده‌خۆن، بۆ له‌ش چی ده‌پۆشن. ژیان له خواردن باشتره و له‌شیش له پۆشاک. بڕواننه قه‌له‌ڕه‌ش: نه تۆ‌و ده‌كات و نه دروێنه ده‌كات، نه خانووی هه‌یه و نه كۆگا، به‌ڵام خودا به‌خێوی ده‌كات. ده‌بێ ئێوه چه‌ند له باڵنده باشتربن! كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟ جا كه ئێوه بۆ شتێكی بچووک تواناتان نییه، بۆچی خه‌می شته‌كانی ده‌خۆن؟ بڕواننه گوڵاڵه چۆن گه‌شه ده‌كات: نه ماندوو ده‌بێت و نه ده‌ڕێسێت. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه. ئه‌گه‌ر خودا گیا ئاوا بپۆشێت، كه ئه‌مڕۆ له كێلگه‌دایه و سبه‌ینێ ده‌خرێته ته‌نووره‌وه. ده‌بێ ئێوه چه‌ند باشتربن، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟ جا داوا مه‌كه‌ن چی بخۆن و چی بخۆنه‌وه، نیگه‌رانیش مه‌بن. هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه باوكتان ده‌زانێت پێویستتان به‌مانه هه‌یه. به‌ڵكو داوای پاشایه‌تی خودا بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت. مه‌ترسه ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه باوكتان خۆشحاڵه پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ. ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیفرۆشن و بیبه‌خشن. بۆ خۆتان تووره‌گه‌یه‌ک كه له‌ناونه‌چێت و گه‌نجینه‌یه‌ک له ئاسماندا كه له‌بن نایه‌ت دروست بكه‌ن، له‌وێ نه دز لێی نزیک ده‌بێته‌وه و نه مۆرانه لێی ده‌دات.
لۆقا 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 22:12-33
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان