به‌ڵكو ئه‌گه‌ر میواندارییه‌كت كرد، هه‌ژار و په‌ككه‌وته و شه‌ل و كوێر بانگ بكه. به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، چونكه نییانه پاداشتت بده‌نه‌وه، تۆش له هه‌ستانه‌وه‌ی خوداناسان پاداشت ده‌درێیته‌وه”. كاتێ یه‌كێک له دانیشتووان ئه‌مه‌ی بیست، وتی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له پاشایه‌تیی خودا نان ده‌خوات”. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كابرایه‌ک شێوێكی گه‌وره‌ی كرد و خه‌ڵكێكی زۆری بانگ‌كرد. كاتی نانخواردن كۆیله‌یه‌كی خۆی نارد تاكو به بانگكراوان بڵێت: فه‌رموون، هه‌موو شتێک ئاماده‌یه. به‌ڵام هه‌موو وه‌ک یه‌ک داوای لێبوردنیان كرد. یه‌كه‌میان پێی وت: من كێڵگه‌یه‌كم كڕیوه و پێویسته بڕۆم بیبینم، تكایه لێم ببوره. یه‌كێكی دیكه وتی: پێنج جووت مانگام كڕیوه و ده‌چم تاقییان ده‌كه‌مه‌وه، تكایه لێم ببوره. یه‌كێكی دیكه‌شیان وتی: ژنم هێناوه، بۆیه ناتوانم بێم. كۆیله‌كه‌ش هاته‌وه و ئه‌مانه‌ی به گه‌وره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. خاوه‌ن ماڵ تووڕه بوو و به كۆیله‌كه‌ی وت: خێرا بڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار، هه‌ژار و په‌ككه‌وته و كوێر و شه‌له‌كان بهێنه ئێره. كۆیله‌كه وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌ی فه‌رمانت دا كرا، هێشتا شوێن ماوه. گه‌وره‌كه به كۆیله‌كه‌ی وت: بڕۆ ده‌ره‌وه بۆ ڕێگا و ڕێچكۆڵه‌كان به زۆر خه‌ڵک بهێنه ژووره‌وه، تاكو ماڵه‌كه‌م پڕبێت. چونكه پێتان ده‌ڵێم، له‌وانه‌ی بانگهێشت كرابوون كه‌س تامی شێوه‌كه‌م ناكات”.
لۆقا 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 13:14-24
3 Days
This 3-Day Bible study is one in a series of 19 others related to Making Jesus Culture. We look at how to honor and worship God through all elements of culture, including the home, family, church, business, media/arts, government, and education.
How should those who have more help those who have less? That’s the question we posed to a group of investors, and as they shared how God’s Word informs the way they help, serve, give to, and love the people around them...
4 Days
When someone takes a shot at you, it’s instinct to fire back – in the line-up and in life. Jesus’ teaching to “love your enemy and pray for those who persecute you” is completely counter-cultural, but… is it also the way to gain God’s favour? Join Christian Surfers’ communications manager, Cyle Myers to discover how you can love your enemy… and the unexpected blessings that flow from that decision.
7 Days
7 Devotional Readings from John Piper on the Holy Spirit
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان