هه‌موو باجگر و گوناهباران لێی نزیک ده‌بوونه‌وه تاكو گوێی لێ بگرن. جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “ئه‌مه گوناهباران په‌سه‌ند ده‌كات و نانیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات!”. ئه‌ویش ئه‌م په‌نده‌ی بۆ هێنانه‌وه: “كامه‌تان ئه‌گه‌ر سه‌د كاوڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ون بێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆكه له ده‌شت به‌جێ ناهێڵێت و به‌دوای ونبووه‌كه‌دا ناچێت تاكو ده‌یدۆزێته‌وه؟ كاتێ دۆزییه‌وه‌ش، به خۆشییه‌وه ده‌یخاته سه‌ر شانی و دێته‌وه ماڵ، هاوڕێ و دراوسێیه‌كان بانگ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵم دڵشادبن! كاوڕه ونبووه‌كه‌م دۆزییه‌وه!. پێتان ده‌ڵێم: له ئاسمانیش شادیی ئاوا ده‌بێت بۆ گوناهبارێک تۆبه بكات له نه‌وه‌د و نۆ بێ‌تاوان كه پێویستیان به تۆبه‌كردن نییه.
لۆقا 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:15-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان