لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 19:16-31

لۆقا 19:16-31 PNTZS

پیاوێک ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، جلی ئه‌رخه‌وانی و كه‌تانی له‌به‌ر ده‌كرد و هه‌موو ڕۆژێكی به‌ خۆشی ڕاده‌بوارد. هه‌ژارێكیش ناوی له‌عازر بوو، له‌به‌رده‌رگاكه‌ی كه‌وتبوو، برین لێیدابوو، په‌رۆش بوو له‌و به‌رماوه‌یه‌ تێربێت كه‌ له‌ خوانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ ده‌كه‌وته‌ خواره‌وه‌. ته‌نانه‌ت سه‌گیش ده‌هاتن برینه‌كانیان ده‌لێسته‌وه‌. ئیتر هه‌ژاره‌كه‌ مرد و فریشته‌ بۆ باوه‌شی ئه‌وڕاهه‌م هه‌ڵیانگرت. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش مرد و نێژرا. له‌ دۆزه‌خدا سه‌ری هه‌ڵبڕی و ئازاری ده‌چێژێت، له‌ دووره‌وه‌ ئه‌وڕاهه‌می بینی و له‌عازری له‌ باوه‌ش بوو. هاواری كرد و وتی: باوكه،‌ ئه‌وڕاهه‌م، به‌زه‌ییت پێمدا بێته‌وه‌، له‌عازر بنێره‌ تاكو سه‌ری په‌نجه‌ی به‌ ئاو ته‌ڕ بكات و زمانم فێنک بكاته‌وه‌، وا له‌نێو ئه‌م گڕه‌دا ئازار ده‌چێژم. ئه‌وڕاهه‌م وتی: كوڕم، له‌بیرت بێت له‌ ژیانتدا شته‌ باشه‌كانی خۆت وه‌رگرت و له‌عاز‌ریش نه‌هامه‌تیه‌كان. ئێستا وا لێره‌ دڵنه‌وایی ده‌كرێت و تۆش ئازار ده‌چێژیت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان ئێمه‌ و ئێوه‌دا قایم كراوه‌، تاكو ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ لێره‌وه‌ بۆ لاتان بپه‌ڕنه‌وه‌ نه‌توانن و كه‌سیش له‌وێوه‌ بۆ لای ئێمه‌ نه‌په‌ڕێته‌وه‌. ئه‌ویش وتی: كه‌واته‌ باوكه‌، لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ بینێره‌ ماڵی باوكم، چونكه‌ پێنج برام هه‌یه‌، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه‌ بێن. به‌ڵام ئه‌وڕاهه‌م پێی وت: مووشێ و پێغه‌مبه‌رانیان هه‌یه‌، با گوێ له‌وان بگرن. ئه‌ویش وتی: نه‌خێر باوكه‌ ئه‌وڕاهه‌م، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌نێو مردووانه‌وه‌ بچێته‌ لایان، ئه‌وا تۆبه‌ ده‌كه‌ن. پێی وت: ئه‌گه‌ر گوێ له‌ مووشێ و پێغه‌مبه‌ران نه‌گرن، ته‌نانه‌ت یه‌كێک له‌نێو مردووانیش هه‌ستێته‌وه‌، بڕوا ناكه‌ن”.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ لۆقا 16:19-31 شێوەکاری؟؟؟