ئیتر هه‌ژاره‌كه مرد و فریشته بۆ باوه‌شی ئه‌وڕاهه‌م هه‌ڵیانگرت. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش مرد و نێژرا. له دۆزه‌خدا سه‌ری هه‌ڵبڕی و ئازاری ده‌چێژێت، له دووره‌وه ئه‌وڕاهه‌می بینی و له‌عازری له باوه‌ش بوو. هاواری كرد و وتی: باوكه، ئه‌وڕاهه‌م، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه، له‌عازر بنێره تاكو سه‌ری په‌نجه‌ی به ئاو ته‌ڕ بكات و زمانم فێنک بكاته‌وه، وا له‌نێو ئه‌م گڕه‌دا ئازار ده‌چێژم. ئه‌وڕاهه‌م وتی: كوڕم، له‌بیرت بێت له ژیانتدا شته باشه‌كانی خۆت وه‌رگرت و له‌عاز‌ریش نه‌هامه‌تیه‌كان. ئێستا وا لێره دڵنه‌وایی ده‌كرێت و تۆش ئازار ده‌چێژیت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا قایم كراوه، تاكو ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ لێره‌وه بۆ لاتان بپه‌ڕنه‌وه نه‌توانن و كه‌سیش له‌وێوه بۆ لای ئێمه نه‌په‌ڕێته‌وه. ئه‌ویش وتی: كه‌واته باوكه، لێت ده‌پاڕێمه‌وه بینێره ماڵی باوكم، چونكه پێنج برام هه‌یه، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه بێن. به‌ڵام ئه‌وڕاهه‌م پێی وت: مووشێ و پێغه‌مبه‌رانیان هه‌یه، با گوێ له‌وان بگرن. ئه‌ویش وتی: نه‌خێر باوكه ئه‌وڕاهه‌م، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌نێو مردووانه‌وه بچێته لایان، ئه‌وا تۆبه ده‌كه‌ن. پێی وت: ئه‌گه‌ر گوێ له مووشێ و پێغه‌مبه‌ران نه‌گرن، ته‌نانه‌ت یه‌كێک له‌نێو مردووانیش هه‌ستێته‌وه، بڕوا ناكه‌ن”.
لۆقا 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 22:16-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان