په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه كه پێویسته هه‌میشه نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری. فه‌رمووی: “له شارێک دادوه‌رێک هه‌بوو له خودا نه‌ده‌ترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نه‌ده‌گرت. له‌و شاره‌دا بێوه‌ژنێک هه‌بوو، ده‌هاته لای و ده‌یووت: مافم بۆ وه‌ربگره له دژه‌كه‌م! ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک نه‌یده‌ویست. به‌ڵام دواتر له دڵی خۆیدا وتی: هه‌رچه‌ند له خودا ناترسم و ڕێزیش له مرۆڤ ناگرم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بێوه‌ژنه بێزارم ده‌كات، مافی بۆ وه‌رده‌گرم، نه‌وه‌ک هه‌میشه بێت و بێزارم بكات!” جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “گوێ‌بگرن له‌وه‌ی دادوه‌ره سته‌مكاره‌كه ده‌یڵێت. ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه؟ پێتان ده‌ڵێم: خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێت! به‌ڵام كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دێته‌وه، ئایا باوه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه؟” بۆ ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون كه خۆیان بێ‌تاوانن و خه‌ڵكی سووک ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌نده‌ی هێنایه‌وه: “دوو كه‌س بۆ نوێژكردن چوونه په‌رستگا، یه‌كێكیان په‌ڕیشی و ئه‌وه‌ی دیكه باجگر. په‌ڕیشییه‌كه وه‌ستا، له دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم. هه‌فته‌ی دوو جار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕم ده‌یه‌كی ده‌به‌خشم. به‌ڵام باجگره‌كه له دووره‌وه ڕاوه‌ستا، نه‌یده‌ویست چاوی بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو سنگی خۆی ده‌كوتا و ده‌یووت: خودایه به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه من گوناهبارم. پێتان ده‌ڵێم، ئه‌مه گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی بێ‌تاوان كرابوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیكه. چونكه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه”.
لۆقا 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:18-14
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان