سه‌رۆكێک پرسی لێ‌كرد: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه له خودا كه‌س باش نییه. تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، ڕێزی باوک و دایكت بگره”. ئه‌ویش وتی: “هه‌موو ئه‌مانه‌م له منداڵییه‌وه پاراستووه”. كاتێ ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست، پێی فه‌رموو: “هێشتا شتێكت كه‌مه. چیت هه‌یه هه‌مووی بفرۆشه و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شی بكه، له ئاسماندا گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت. ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه”. كاتێ ئه‌مه‌ی بیست، زۆر خه‌مناک بوو، چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
لۆقا 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 18:18-23
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان