ئیشۆع بینی زۆر خه‌مناک بوو، فه‌رمووی: “چه‌ند گرانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان بچنه نێو پاشایه‌تیی خوداوه! چونكه ئاسانتره گوریسێک به كونی ده‌رزییه‌كه‌وه بچێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خوداوه”. ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو وتیان: “كه‌واته كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی مه‌حاڵه، لای خودا ده‌بێت”. په‌تڕۆس وتی: “ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌جێهێشتووه و دوات كه‌وتووین”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كه‌س نییه ماڵ یان باوک و دایک یان برا یان ژن یان منداڵی له‌پێناوی پاشایه‌تیی خودا به‌جێهێشتبێت، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی زۆرتر وه‌رنه‌گرێته‌وه، له‌م ڕۆژگاره‌دا و له ڕۆژگاری داهاتووش ژیانی جاویدانی”.
لۆقا 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 24:18-30
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان