ئینجا چووه نێو ئه‌ریخو و پێیدا تێده‌په‌ڕی. له‌وێ پیاوێک ناوی زه‌كا بوو. گه‌وره‌ی باجگران بوو، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ده‌یویست ببینێت ئیشۆع كێیه، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه نه‌یده‌توانی، چونكه كورته‌باڵا بوو. ڕایكرده پێش و سه‌ركه‌وته سه‌ر دارهه‌نجیرێک تاكو بیبینێت، چونكه ئیشۆع به‌وێ تێده‌په‌ڕی. كاتێ ئیشۆع گه‌یشته شوێنه‌كه، سه‌یری سه‌ره‌وه‌ی كرد و پێی فه‌رموو: “زه‌كا، خێراكه وه‌ره خواره‌وه، چونكه ده‌بێت ئه‌مڕۆ له ماڵی تۆ بمێنمه‌وه”. جا خێرا هاته خواره‌وه و به خۆشییه‌وه پێشوازی لێ‌كرد. كاتێ هه‌موو بینییان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “چووه بووه‌ته میوانی گوناهبارێک”. زه‌كا ڕاوه‌ستا و به په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له یه‌كێک خواردووه ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌مڕۆ ڕزگاری بۆ ئه‌م ماڵه هات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌میش ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه. چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه به‌دوای له‌ناوچواندا بگه‌ڕێت و ڕزگاریان بكات”. كه ئه‌مانه‌یان ده‌بیست، په‌ندێكی دیكه‌ی هێنایه‌وه، چونكه له یروشلایم نزیک بوو، وایانده‌زانی كه پاشایه‌تی خودا خه‌ریكه ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت.
لۆقا 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:19-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان