لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:2-15

لۆقا 1:2-15 PNTZS

له‌و ڕۆژانه‌دا له‌ ئۆگستۆس قه‌یسه‌ڕه‌وه‌ فه‌رمانێک ده‌رچوو، كه‌ هه‌موو جیهان ناونووس بكرێت. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ناونووسین بوو، كاتێ كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو. ئیتر هه‌ریه‌كه‌ بۆ ناونووسین ده‌چووه‌ شاری خۆی. یۆسپیش له‌ گلیلا له‌ شاری ناسڕه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و ئیهوود سه‌ركه‌وت، بۆ شاره‌كه‌ی داوید كه‌ پێی ده‌ووترێ بێتلخم، چونكه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و هۆزی داوید بوو، تاكو له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م ناونووس بكرێن كه‌ ماره‌ی بڕیبوو و سكی هه‌بوو. كاتێک له‌وێ بوون، كاتی منداڵبوونی هات. جا كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، قۆنداغی كرد و له‌ ئاخوڕێكدا داینا، چونكه‌ له‌ خانه‌كه‌دا شوێنیان نه‌بوو. له‌و ده‌ڤه‌ره‌ شوان هه‌بوون له‌ ده‌شت ده‌مانه‌وه‌ و شه‌وان ئێشكیان له‌ مێگه‌له‌كه‌یان ده‌گرت. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌میان ڕاوه‌ستا و شكۆی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وریان دره‌وشایه‌وه‌، جا ترسێكی زۆریان لێ نیشت. فریشته‌كه‌ پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن! ئه‌وا موژده‌ی خۆشییه‌كی مه‌زنتان ده‌ده‌مێ كه‌ بۆ هه‌موو گه‌له‌: ئه‌مڕۆ له‌ شاری داوید ڕزگاریده‌رێكتان بۆ له‌دایكبوو، مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆتان: منداڵێكی قۆنداغكراو ده‌بینن له‌نێو ئاخوڕێک دانراوه‌”. له‌ پڕێكدا له‌گه‌ڵ فریشته‌كه‌ كۆمه‌ڵێک له‌شكری ئاسمانی ده‌ركه‌وت و ستایشی خودایان ده‌كرد و ده‌یانفه‌رموو: “شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”. كاتێ فریشته‌كان به‌ره‌و ئاسمان به‌جێیان هێشتن، شوانه‌كان به‌ یه‌كتریان وت: “با ئێستا بڕۆینه‌ بێتلخم و ئه‌م شته‌ی ڕوویداوه‌ ببینین كه‌ په‌روه‌ردگار پێی ڕاگه‌یاندین”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان